سەردێڕ:

نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی

PM:06:50:12/03/2023

43072 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا بەمەش بەراورد بەکاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار ١٥٠ دینار دابەزیووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بەهای دۆلار بۆ سەروو ١٥٧ هەزار دینار بەرزبووە و لەو کاتەوە نرخی دۆلار لە نێوان ١٥٧ هەزار و ١٥٨ هەزار دینار ماوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهای دۆلار لە ١٧٧ هەزار دینارەوە بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزی.

هاوکات، بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی فەرمی مامەڵەی پێوەدەکرێت ئەوەش لە کاتێکدایە رێژەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.













گەلەری