سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزیدا جێگیرە

AM:08:04:12/03/2023

1032 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٦ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە ساڵی رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەیدا و ئەم بڕیارەشی لە پێناو پاراستنی نرخی نەوت و مانەوەی بوو لە نێوان ٧٦ بۆ ٨٥ دۆلار.

هاوکات، سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان پابەندن پێیەوە کە لەناویاندا عێراق بوونی هەیە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوتی ٦٥ دۆلار خەمڵاندووە.

کۆمپانیاکانی بازرگانی جیهانی نەوت پێشبینی ئەوە دەکەن لە چارەکی سێیەم و چوارەمی ئەمساڵدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ١٠٠ دۆلار، ئەویش بەهۆی کۆتایی هاتنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، چونکە لە ئێستادا ئەو وڵاتە خواستێکی زۆری بۆ کڕینی وزە هەیە و بەردەوام بەرزدەبێتەوە.













گەلەری