سەردێڕ:

روسیا هۆشیاری دایە هاوپەیمانەکانی لە سەرتاسەری یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو

PM:07:26:11/03/2023

4664 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی روسیا هۆشداریدایە هاوپەیمانانی وڵاتەکەی لە سەرتاسەری یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لەبارەی مەترسییەکانی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمەریکا. دەشڵێت، "ئەوەی لە جۆرجیا روودەدات کودەتایە بە پشتیوانی رۆژئاوا هاوشێوەی شۆڕشی "مەیدان"ی ئۆکرانیایە لە ساڵی ٢٠١٤دا".


سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی، ئاماژەی بە شۆڕشی مەیدانی ساڵی ٢٠١٤ کرد کە سەرۆکێکی لایەنگری روسیای لە ئۆکرانیا روخاند، وتی، ئەمە زۆر لە مەیدانی کیێڤ دەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێموایە هەموو ئەو وڵاتانەی کە لە دەوروبەری فیدراسیۆنی روسیادان، پێویستە خۆیان دەرەنجامەکانیان دیاری بکەن سەبارەت بەوەی کە چەندە مەترسیدارە رێگایەک بەرەو پەیوەندیکردن لەگەڵ ناوچەی بەرپرسیارێتی ئەمەریکا، ناوچەی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بگرنەبەر".

لێدوانەکانی دیپلۆماتکارانی باڵای روسیا ئاماژەن بۆ ئاستی توڕەبوون لە مۆسکۆ بەهۆی لاوازبوونی دەسەڵاتی مۆسکۆ لە هەموو شوێنێک لە ئەرمینیا و ئازەربایجان لە باشووری قەفقازەوە تا کازاخستان و تاجیکستان لە ئاسیای ناوەڕاست.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی سێ رۆژە لە تیبلیسی پایتەختی جۆرجیا دژی پڕۆژە یاسای پۆلێنکردنی رێکخراوە ناحکومییەکانی ئەو وڵاتە بە "بەکرێگیراوانی بیانی" و هەڕەشە لە لەناوبردنی هەوڵەکانی وڵاتەکە بۆ پەیوەندییەکی نزیکتر لەگەڵ ئەوروپا، هاوڵاتییان و لایەنگرانی ئەوروپا و خۆرائاوا لەو وڵاتە رژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان سازکرد.

واشنتۆن، برۆکسل و ناتۆ دەڵێن بە شێوەیەکی یاسایی پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا دروست دەکەن کە دوای روخانی یەکێتی سۆڤیەت سەربەخۆ بوون کە زۆرێکیان لە روسیای دراوسێی زۆر بەهێزتریان دەترسن.


کـ - کـ 













گەلەری