سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. وەزیرێکی پاکستانى لە مەراسیمێکدا بە ددانەکانى قردێلە دەبڕێت

PM:08:25:06/09/2021

8444 جار خوێندراوەتەوە

بڕینی قردێلە لە لایەن سیاسییەکان و کاربەدەستانەوە لە مەراسیمی کردنەوەى پرۆژەکاندا شتێکی باوە لە جیهاندا، بەڵام وەزیرێکی پاکستانی بە شێوەیەکی جیاواز ئەو کارە دەکات.


فەیاز حەسەن وەزیری زیندانەکان و وتەبێژی حکومەتی پاکستان، لە مەراسیمی کردنەوەى فرۆشگایەکی یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا بەهۆی خراپی مەقەستەکەوە، بە ددانەکانى قردێلەى کردنەوەى فرۆشگاکە دەبڕێت.

ئەو وەزیرە لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڤیدیۆکەى بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە، مەقەستەکە کول و خراپ بوو، هاوکات چەند جارێک هەوڵ دەدات قردێلەکە بە ددانەکانى ببڕێت، تا لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت، ئەوەش ئامادەبووان دەخاتە پێکەنین.













گەلەری