پەرلەمانی نیشتیمانی چین بۆ سێیەم خول بە دوای یەک شی جین پینگیان وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە هەڵبژاردەوە و بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو ئەو کەسە سەرۆکایەتی چین دەکات.
جگە لە پۆستی سەرۆکایەتی، شی جینگ پینگ وەک سەرۆکی لیژنەی سەربازی ناوەندی چینیش هەڵبژێردرا، کە دووەم گرنگترین پۆستە لە ریزبەندی دەسەڵاتی وڵاتەکەدا، ئەمەش لە دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ماوەی سەرۆکایەتی حزبی شیوعی چینی درێژکرایەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم بەیانییە ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمانی چین راگەیەندرا و شی جین پینگ دوو هەزار و ٩٥٢ دەنگی بە دەستهێنا.
لە ساڵی رابردوو شیکەرەوە سیاسییەکان باسیان لە پلانی شی جین پینگ کرد بۆ
دوو بارە خۆهەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی وڵاتی چین لە سێ خولی بە دوای یەکدا، ئەمەش لە
دوای ئەوەی دەستووری چین رێگای دا هەمان کەس بەبێ کۆتا خۆی هەڵبژێرێتەوە بۆ پۆستی
سەرۆکایەتی وڵاتەکەی.
شی جینگ پینگ لە ساڵی ١٩٥٣ لە دایکبووە و کەسایەتییەکی سیاسەتمەداری چینە
و لە ئێستادا سەرۆکی ئەو وڵاتەیە و لە ساڵی ٢٠١٢ەوە سەرۆکی حزبی شیوعی چینییە و دەرچووی
زانستە کۆمەڵایەتییەکانە و پسپۆڕی بواری مارکسیزمە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرای یاسایە.
ئـ.عـ