سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی لیستی موچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە

PM:02:10:07/03/2023

110572 جار خوێندراوەتەوە

دوای هەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەلایەن سەرۆکی نەوەی نوێوە حکومەت خشتەی موچەی راگەیاند و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن و رۆژی ٣٠ مانگ کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت.


بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچە کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە سبەینێ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستی موچە وەردەگرن و رۆژی پێنجشەممەش دیوانی وەزارەتەکانی پێشمەرگە موچە وەردەگرن.

 

سەرەتای هەفتەی داهاتووش لە رۆژی یەکشەممە، یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ موچە وەردەگرن و دووشەممەش وەزارەتی دارایی و ئابووری موچە وەردەگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پارەی موچە بەردەستە بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم نایەوێت پێش جەژنی رەمەزان دوو موچە دابەشبکات.

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم پارەی فرۆشی نەوت لەڕێگای دۆلارەوە دەستیدەکەوێت بە نرخی بانکی ناوەندی نایگۆڕێتەوە، بەڵکو لە رێگای بازاڕەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێک بە زیاتر لە ١٥٠ هەزار دینار دەگۆڕێتەوە، بەمەش قازانجێکی زۆری دەستکەوێت.


 


No description available.












گەلەری