سەردێڕ:

نرخی نەوت و زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:05:07/03/2023

1676 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک ئونسەی زێڕ نرخی هەزار و ٨٤٧ دۆلار و ٤٧ سەنتە.


ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨٠ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی زێڕیش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

هاوکات یەک گرام زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا بە ٥٩ دۆلار و ٣٩ سنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر ٥٩ هەزار و ٣٩٢ دۆلارە.

بەرزی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە ساڵی رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی بەرمیلە نەوتی رۆژانەیدا و ئەم بڕیارەشی لە پێناو پاراستنی نرخی نەوت و مانەوەی بوو لە نێوان ٧٦ بۆ ٣٢ دۆلار.

هاوکات، سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان پابەندن پێیەوە کە لەناویاندا عێراق بوونی هەیە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوتی لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار خەمڵاندووە.













گەلەری