سەردێڕ:

پێشبینییەک لە کەشناسى عێراقەوە بۆ کۆتایهاتنى گەرما

PM:03:03:06/09/2021

9548 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممە لە ناوەڕاست و باشوری عێراق پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و رێژەی خۆڵبارین بەرزدەبێتەوە. دەشڵێت "لە هەرێم هیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرما روونادات".


ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، رۆژی سێشەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هیج گۆڕانێک تیایاندا روونادات، بەشێوەیەک پلەی گەرما لە بەغدا ٤٥ پلەی سیلیزی تۆمار دەکات و لە بەسرە و زیقار و میسان ٤٨ پلەی سیلیزی تۆمار دەکەن.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، رۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور کەمێک دادەزن و ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە هەرێم هیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا روونادات.

راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و لە ناوەڕاست و باشوری وڵات پلەکانی گەرما بەردەوامدەبن لە نزمبوونەوە، بەڵام لەهەرێمی کوردستان هیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا روونادات.

لەبارەی پێشبینی کەشوهەوای رۆژی هەینییەوە، کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی هەینی ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و هیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا لە هەرێم و ناوەڕاست و باشوری وڵات روونادات.













گەلەری