سەردێڕ:

ژمارەیەک دەرچوی دانەمەزراو لە عێراق لقی کۆمپانیایەکی نەوتی دادەخەن

PM:03:19:06/03/2023

2140 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی خۆپیشاندانی ژمارەیەک لە دەرچووانی دانەمەزراوەوە لقی کۆمپانیایەکی دابەشکاریی بەرهەمە نەوتییەکان لە ناوەڕاستی پارێزگای زیقار داخرا.


دەرچووانی پەیمانگا تەکنەلۆجییەکان لە بەردەم لقی یەکێک لە کۆمپانیا دابەشکارییەکانی بەرهەمە نەوتییەکانیان لە ناوەڕاستی پارێزگای زیقار ماوەی دوو رۆژە خۆپیشاندان دەکەن و کێڵگەی نەوتی ئەو کۆمپانیایەیان داخستووە .

هاوکات، خۆپیشاندانی دەرچووەکان دووەم ڕۆژە بەردەامی هەیە و داوادەکەن هەلی کاریان بۆ بڕەخسێندرێت، باسیان لەوەشکرد داوا لەهەریەکە لە ئەنجومەنی پارێزگای زیقار و حکومەتی ناوەندی لە بەغدا دەکەن رەچاوی داواکارییەکانیان بکەن و لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣دا مافەکانیان بچەسپینن.

لە ماوەی رابردووشدا چەندان جار دەرچوانی دانەمەزراو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێم کە کۆمپانیا و کێڵگە نەوتییەکانیان تێدایە خۆپیشاندانیان کردووە و باسیان لەوەکردووە، بوونی کێڵگە و کۆمپانیا نەوتییەکان لە ناوچەکانیان هیچ سودێکی بۆ ئەوان نەبووە. 












گەلەری