سەردێڕ:

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: لەگەڵ ئێران گەیشتووینەتە رێککەوتن و بەشێک لە تۆمەتەکان رەتدەکەینەوە

PM:12:36:05/03/2023

2688 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ وەگەڕخستنەوەی کامێراکانی چاودێریی ناو بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران بۆ چاودێریکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکان.


ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، رافایێل ماریانۆ گرۆسسی لە سەردانەکەیدا بۆ تاران لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و موحەمەد ئیسلامی سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران کۆبووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، رافایێل ماریانۆ گرۆسسی لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا گەیشتووەتە رێککەوتن لەبارەی سێ خاڵ کە ئەوانیش خۆیان دەبیننەوە لە؛ هەماهەنگیی نزیک لە نێوان ئاژانسەکە و ئێران لەبارەی چالاکییە ئەتۆمییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم چاودێرییکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکان و وەگەڕخستنەوەی سیستەمەکانی چاودێریی چالاکییە ئەتۆمییەکان.

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، رافایێل ماریانۆ گرۆسسی لەبارەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانیشەوە وتی، ئێستا لە ئێران بەرهەمهێنان یان یەدەگێک نابیندرێت کە بە رێژەی لە سەدا ٨٣،٧ یۆرانیۆمی پیتاندبێت. ئەمەیش زۆر گرنگە و پێویستە خەڵک بە هەڵەدا نەبردرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئێرانی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی چالاکی ئەتۆمیی بەبێ ئاگاداری ئاژانسەکە.













گەلەری