سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی هۆکاری بەرزبوونەوەی لە ناکاوی نرخی دۆلاری ئاشکرا کرد

PM:09:03:04/03/2023

54832 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی و ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەرزی بەهای دۆلار لە ناوخۆی عێراق کاتییە و کاتێک بازاڕە ناوخۆییەکان و بانکەکان گەیشتنە سەقامگیری هاوسەنگ کۆتایی دێت. دەشڵێت، "بەرزبوونەوەی لە ناکاوی نرخی دۆلار پەیوەندی بە جێبەجێکردنی رێکارەکانەوە هەیە".


مەزهەر محەمەد راوێژکاری دارایی و ئابوری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، بەردەوامی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە عێراق تەنها چەند قۆناغێکە و کاتێک گەیشتە قۆناغی هاوسەنگی خۆی کۆتایی دێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پابەندبوونی بانکە ناوخۆییەکانی عێراق لە کارکردنیان وەک بانکە جیهیانییەکان لە ئاستێکی باشدایە و هەڵگەڕانەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکان تەنها ماوەیەک دەخایەنێت.

باسی لەوەشکرد، بەرزی بەهای دۆلار کێشەیەکی کاتییە و لە کاتی یەکگرتنەوەی سەقامگیری بازاڕەکان و بانکەکان کۆتایی دێت.

راوێژکاری دارایی و ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، بەرزبوونەوەی لە ناکاوی نرخی دۆلار پەیوەندی بە پابەندبوون بە رێکارە بانکی و نەختینەییەکانەوە هەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا بەهۆی کردنەوەی سەکۆی ئەلیکترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراو و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق و بلۆک کردنی چەند بانکێکی عێراقی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بە تۆمەتی سپیکردنەوەی دۆلارەوە، بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووە و نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە زیاتر لە ١٧٠ هەزار دینار. لەبەرامبەردا بانکی ناوەندی عێراق بە ئامانجی جێگیرکردنی نرخی دۆلار و سەقامگیرکردنی بازاڕی دراوەکان چەند رێکارێکی گرتەبەر.













گەلەری