سەردێڕ:

وێنە..چەند پارچەیەکی شوێنەواریی لە سویسراوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق

PM:01:35:03/03/2023

1712 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە سویسراوە چەندین پارچەی شوێنەواریی بە قاچاخبرا و کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزار ساڵ پێش زایین گەڕێندراونەتەوەوە بۆ وڵات.


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزرەتی دەرەوەی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاند، کۆمەڵیک پارچەی شوێنەواریی عێراق لە سویسراوە گەڕێندراونەتەوە، کە بریتین لە دوو خەنجەری برۆنز و دوو سەرە رم.

ئاماژەی بەوەشدا، مێژووی ئەو پارچە شوێنەوارییانە دەگەڕێنەوە بۆ هەزار ساڵ پێش زاین و جگە لەوانیش ٢٠ پارچە دراوی دێرینی سەردەمی عەباسییەکان گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، گەڕاندنەوەی ئەو پارچانە لە رێگەی هەوڵە دبلۆماسییەکانی عێراقەوە بووە بۆ گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارییە بە قاچاخ براوەکان.

لە ساڵی رابردووشدا شەش پارچەی شوێنەواری دیکەی عێراق بە هەمان شێوە لە سویسراوە گەڕێندرانەوە بۆ عێراق.

گەڕاندنەوەی ئەو پارچە شوێنەوارییە دزراوانە لەلایەن سویسراوە بە پشتبەستنە بە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی ئەنتیکە شوێنەوارییەکان لە بەقاچاخبردنییان و لە ساڵی ١٩٩٠ بە سەرپەرشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەرکراوە.













گەلەری