لەسەر ئاستی نەختینەیی نێودەوڵەتی بەهای دۆلار کەمترین ئاستی ماوەی دوو مانگی رابردووی بەرامبەر یەنی ژاپۆنی تۆمارکرد.
لەسەر ئاستی نەختینەیی نێودەوڵەتی بەهای دۆلار کەمترین ئاستی ماوەی دوو مانگی رابردووی تۆمارکردووە بەرامبەر یەنی ژاپۆنی و مامەڵەکارە جیهانییەکان رێرەوی سیاسی بەکاردەهێنن بۆ چاودێری کردنی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی بەهای بەرزی دراوەکان.
هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار لە
بازاڕەکانی عێراق لەمڕۆدا بەرامبەر ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینارە و بەراورد بە رۆژی
رابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.
لە رۆژی رابردوو لە کاتی
داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار دینار بوو لە سەرەتای
کردنەوەی بازاڕیش نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار دینار بوو.
بانکی ناوەندی عێراق ١٠٠ دۆلار
بەرامبەر بە ١٣٢ هەزار دینار دەفرۆشێتەوە بە بانک و لایەنە مۆڵەتپێدراوەکان و جیاوازی
نرخی دۆلار لە نێوان بانکی ناوەندی و بازاڕەکانی دراو ٢٠ هەزار دینارە.