بانکی ناوەندی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراو کردووە و تێیدا داوای کردووە، رێژەی فرۆشتنی دراوی بیانی بەرزبکنەوە.
لە نووسراوەکەی بانکی ناوەندیدا هاتووە، بڕیار دراوە رێژەی نەختینەیی دۆلاری هەفتانە تایبەت بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراو لە پۆلێنی "A" بۆ دوو ملیۆن دۆلار زیاد بکرێت.
دەشڵێت، " داوا لەو کۆمپانیایانە
دەکەن لە رۆژی یەکشەممەوە داواکاریی دۆلار ئاڕاستەی بانکی ناوەندی بکەن."
ئاماژە بەوەشدراوە، مەرجە
سەرجەم کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراو سەرۆکی ئەلکترۆنی تایبەت بە دراوی بیانی بۆ مامەڵەکانیان
بەکاربهێنن بۆ پڕۆسەی کڕین و فرۆشتنی رۆژانەی
دۆلار و هەر کۆمپانیایەک ئەو رێکارە بەکارنەهێنێت لە مامەڵەکانی دراوی بیانی بلۆک
دەکرێت.
هەر ئەمڕۆ، بانکی ناوەندی
عێراق نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی بریکارە سەرەکییەکانی کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراوی جیهانی
کرد و تێیدا داوای لەسەر جەم بانکەکان کرد، پابەندبن بە نرخی ئاڵوگۆری هەر دۆلارێک
بەرامبەر ١٣٢٠ دینار.
لە ئێستادا عێراق سەکۆیەکی
ئەلکترۆنی هاوبەش لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بەکاردەهێنێت بۆ مامەڵەکردن بە دراوی
بیانی، لە پێناو سنووردارکردنی بەقاچاخبردنی دۆلار.
هاوکات، حکومەتی عێراق لە
رێگەی چەند رێکارێکەوە هەوڵی کەمکردنەوەی داڕمانی ئابووری و بەرزبوونەوەی بەهای دیناربەرامبەر دۆلار دەدات لە بازاڕە ناوخۆییەکانی
وڵاتدا.