سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق هۆشداریدایە هاوڵاتییان

PM:07:42:02/03/2023

57084 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق هۆشداریدا لە بارەی چەند لایەنێکی نەناسراو کە بانگەشەی ناردنی هاوکاری لە رێکخراوە مرۆییەکان دەکەن و هاوڵاتییان بە ناوی هاوکاریی مرۆییەوە هەڵدەخەڵەتێنن.


ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو لایەنە نەناسراوانە داوا لەو کەسانە دەکەن کە پەیوەندییان پێوە دەکەن هەژمارێک لە بانکی ناوەندی عێراقی یاخود لە بانکێکی دیکە بکەنەوە لە رێی ئەو هەژمارەوە هاوکارییەکانیان بنێرن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو لایەنە نەناسراوانە بە رێکخراوە مرۆییەکە رادەگەیەنن کە رێکاری ناردنی هاوکارییە داراییەکە لە بانکی ناوەندییەوە کاتی پێویستە یاخود راگیراوە.

باسی لەوەشکرد، داوا لە هاوڵاتییان و رێکخراوەکان دەکەن هیچ جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ ئەو جۆرە لایەنە نەناسراوانە نەبەستن، چونکە ئامانجیان فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنە.













گەلەری