بانکی رافیدەین سیستەمێکی ئەلکترۆنی لە بانکەکە جێگیر دەکات کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ سنووردارکردنی پرۆسەی سپیکردنەوەی پارە. هاوکات، ناوی هەموو ئەو کەس و لایەنەی تێدایە کە لە کاروباری بانکی و نەختینەیی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بلۆک کراون.
بانکی رافیدەین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، رێنمایی و رێکارەکانی بانکی ناوەندی و نوسینگەی رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە جێبەجێ دەکەن.
لە راگەیەنراوەکەداشدا هاتووە، بە سەرپەرشتیاری
عەلی کەریم بەڕێوەبەری گشتی بانکی رافیدەین هەڵدەستن بە کردنەوەی سیسەتەمی گەڕانی ئەلکترۆنی
تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە.
دەشڵێت، ئەو سیستەمە لەلایەن
کۆمپانیایەکی پسپۆڕ و بە هەماهەنگی لەگەڵ گروپی ئاگادارکردنەوەی سپیکردنەوەی پارە
لە بانکی رافیدەین دروستکراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم سیستەمە
ئەلکترۆنییە نوێیەی کە لە بانکی رافیدەین دامەزرێنراوە، لیستی ناوی هەموو ئەو کەس
و لایەنانەی تێدایە کە لەلایەن نوسینگەی رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە بلۆک
کراون لە ئەنجامدانی کاروباری بانکی و مامەڵەی نەختینەیی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رێگەی
ئەم سیستەمە ئەلکترۆنییەوە کە بە هەموو سیستەمە نێودەوڵەتییەکانەوە پەیوەست کراوە جموجۆڵی سپیکردنەوەی پارە سنووردار دەکرێت و ئاڵوگۆری زانیاری لەگەڵ لایەنە
یاساییەکان ئاسانتر دەبێت.