دوای ئەوەی دوێنێ نرخی دۆلار گەیشتە سەروو ١٥٨ هەزار دینار ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥٧ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرامبەر دینار دابەزی.
مامەڵەکردنی دۆلار بەو نرخە دوای ئەوە دێت دوێنێ نرخی
١٠٠ دۆلار گەیشتە سەروو ١٥٨ هەزار دینار و بانکی ناوەندی عێراقیش ١٤٠ ملیۆن دۆلاری
خستە بازاڕەوە.
ئەو نرخەی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدایە
بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو بەوەش ئەو نرخەی
لە بازاڕادا مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە نرخی فەرمی دۆلار بەرزە و جیاوازییان دەگاتە
زیاتر لە ٢٠ هەزار دینار.
نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمدا:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار
دینارە
١٠٠ پاوەند بە ١٨٦
هەزار دینارە
١٠٠ دۆلار بە پێنج
ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەنە
١٠٠ دۆلار بە ١٨٩٠
لیرەی تورکییە
ک.ک