سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرزبووەوە

PM:12:40:01/03/2023

20868 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا بەرزبووەوە و لە ئێستادا بەهای ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٨٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


هاوکات، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بە ٥٨ هەزار و ٩٣٢ دۆلار و یەک گرامیش بە ٥٨ دۆار و نۆ سەنتە.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٧ هەزار دینار و ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بە تایبەت لە بازاڕەکانی هەرێمدا.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٨٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە٢٢ بە ٤٤٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٥ هەزار دینارە.

ک.ک













گەلەری