سەردێڕ:

تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی پێنجشیری راگەیاند

AM:08:58:06/09/2021

9740 جار خوێندراوەتەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، هەرێمی پێنجشیری بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، "لەگەڵ ئەم سەرکەوتنەدا، وڵاتەکەمان رزگاری بوو لە زۆنگاوی جەنگ".

رۆژی یەکشەمە، سوپای بەرەی بەرگری نیشتیمانی دژی تاڵیبان و سەر بە ئەحمەد شا مەسعود، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای ئاگربەستى تەواوەتی و کشانەوەی هێزەکانی لە بزوتنەوەی تاڵیبان کرد و لەبەرامبەردا سوپاکەیان سەرجەم ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی رادەگرێت ئەگەر بزوتنەوەکە سەرجەم مەرجەکان قبوڵ بکات.

ئەم داواکارییەی سوپای بەرەی بەرگری نیشتیمانی لەکاتێکدایە کە دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە لە کۆتایی هەفتەی رابردوو زیانیان لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە بەرکەوتووە و ژمارەیەک چەکدارییان کوژراوون.

بەرەی بەرگری نیشتیمانی رۆژی یەکشەممە لە تویتەر رایگەیاند، فەهیم دەشتی وتەبێژی بەرەکە و جەنەڕال عەبدولوەدود زارە لە پێکدادانی نێوان هێزەکانیان لەگەڵ سوپای تاڵیبان کوژراوون.

رۆژی یەکشەممە بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، بەتەواوەتی دۆڵی پێنجشیریان کۆنتڕۆڵکردووە، لەبەرامبەریشدا بەرەی بەرگری نیشتیمانی بەرهەڵستکار رەتیکردەوە دۆڵی پێنجشیر لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵکرابێت.


كـ ، ئـ














گەلەری