لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٧٥٠ هەزار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی زیادی کردووە. ١٠٠ دۆلاریش بەرامبەر پێنج ملیۆن و ٩٥٠ هەزار تمەنی ئێرانییە.
ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتی داخستنی بازاڕەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان نزیکەی ٨٥٠ دینار لە بەهاکەی زیادی کردووە.
هەر ئەمڕۆش، بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ ٢٣٣ ملیۆن و ٩٢١ هەزار
و ٣٤ دۆلاری خستەبازاڕەوە، بەڵام هێشتا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕی
دراوەکانی هەرێم و عێراق بەرزە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی
رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق ئاگاداری بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی
دراوی کردووەتەوە کار بە پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی بکەن و بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
نرخی تمەن بەردەوامە لە دابەزین و پیشتریش، جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلاری سلێمانی بە
ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا لە سنوورەکانی هەرێم و عێراق لەگەڵ ئێراندا رێوشوێنی
زۆر توند گیراونەتەبەر و بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی
کردووە و ئەوەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی تمەن.
باسی
لەوەشکرد، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی تمەن سزاکانی سەر ئێران و
بێهیوابوونی وڵاتانی ٥+١ـە لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران.