سەردێڕ:

روسیا بۆ چین: ئۆپراسیۆنەکانمان لە ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت

AM:08:43:28/02/2023

3844 جار خوێندراوەتەوە

روسیا رایگەیاند، دۆخی ئێستای جەنگی روسیا و ئۆکرانیا رێگا بە رێککەوتن نادات و دەشڵێت، "ئۆپراسیۆنەکانمان لە ئۆکرانیا بەردەوام دەبن تاوەکو دەگەن بە ئەنجام."


دیمیتری بیسکوف وتەبێژی کریملین کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا ئاماژەی بەوەشدا، روسیا پێشنیازەکانی چین بۆ ئاشتی بە هەند وەردەگرێت، بەڵام روسیا چەند مەرجێکی هەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئۆکرانیا و دەبێت جێبەجێبکرێن.

باسی لەوەشکرد، روسیا هەموو هەوڵێکی ئاشتی بەرز دەنرخێنێت، بەڵام گرنکە ئەو هەوڵانە وردەکاری داواکاری و ویستەکانی روسیاش لەبەرچاو بگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، روسیا ئێستا و دوای کۆتاییهاتنی ئۆراسیۆنەکانی بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی سەربازی لەسەر ئۆپراسیۆنەکانی و ئامادە نین بەبێ بەجێگەیاندنی داواکانیان کۆتایی بە جەنگ بهێنن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چین پێشنیازێکی ئاشتی ئاراستەی روسیا و ئۆکرانیا کرد کە تێیدا ١٢ خاڵی بۆ ئاشتی خستبووەڕوو، ئۆکرانیاش لەو بارەیەوە رایگەیاند، پێویستیان بە پێشنیاز نییە و دەتوانن پلانی ئاشتی لەگەڵ روسیا دابڕژن.













گەلەری