سەردێڕ:

فەرەنسا: دەبێت بەرامبەر ئەنجامدانی تاوانەکانی لە ئۆکرانیا، لێپێچینەوە لەگەڵدا روسیادا بکرێت

PM:06:54:27/02/2023

1548 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، دەبێت لەسەر ئەنجامدانی تاوانەکانی لە ئۆکرانیا، لێپێچینەوە لەگەڵ روسیادا بکرێت.


کاترین کۆلۆن وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە چوارچێوەی پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان داوایکرد، پێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ روسیادا بکرێت بەرامبەر ئەو تاوانانەی لە ئۆکرانیا ئەنجامیداوە، چونکە ئاشتی بەرقەرار نابێت بەبێ چەسپاندنی دادپەروەری.

هاوکات، ئانالینا بیرۆبک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، روسیا ١٥ منداڵی ئۆکرانی لە ماڵەکانی خۆیاندا لە خێرسۆن رفاندووە.

دەشڵێت، "هەتا نەیانگێڕینەوە ئاسودەنابین".

وتیشی، رێگایەکی خێرا و ئاسان بەردەست نییە بۆ راگرتنی دەستبەجێی تاوانەکانی روسیا لە ئۆکرانیا. هێزەکانیشیان لە ئۆکرانیا بۆ پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنی سنوردارە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەربە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستی پێکردووە و تیایدا ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی روسیا لە ئۆکرانیا چەقی گفتوگۆکانە.

هاوکات، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی ناو کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە دۆخی ئێران و ئەسیوبیا و سوریایە. ئەمەش یەکەم جارە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ زۆرترین کاتی پێویستبێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەیەوەیەکی لەو جۆرە و تیایدا زیاتر لە ١٠ بەرپرسی وڵاتان کە لەنێویاندا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئەمریکا و چین و ئێران و ئۆکرانیا بەشداریدەکەن و وتار پێشکەش دەکەن.














گەلەری