نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بووەتە هەزار و ٨٠٩ دۆلار، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم، نرخی بە دینار تا ڕادەیەک جێگیرە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ئۆنسەی زێڕ بۆ هەزار و ٨٠٩ دۆلار دابەزی، لە کاتێکدا لە هەفتەی رابردوودا نرخەکەی لە سەرو هەزار و ٨٧٠ دۆلاردا بوو.
هەر گرامێک زێڕ لە ئێستادا نرخەکەی، ٥٨ دۆلار و ١٨ سەنت و هەر
کیلۆگرامێکیش نرخەکەی ٥٨ هەزار و ١٨٠ سەنتە.
لە بازاڕەکانی هەرێم لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخی دۆلار بەرزبووەوە و
لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە دیناری عێراقی ١٥٤ هەزار و ٧٠٠ دینارە و
ئەوەش وای کردووە نرخەکەی بە دینار دابەزین بەخۆیەوە نەبینێت.
بە گوێرەی بازاڕەکانی زەڕەنگەران نرخی زێڕ لەمڕۆدا بەمجۆرەیە بە دیناری
عێراقی:
زێڕی عەیار ٢١ به ٤١٥ هەزار دینار
زێڕی عەیار ١٨ به ٣٥٥ هەزار دینار
زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٣٠ هەزار دینار
زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٧٠ هەزار دینار