سەردێڕ:

پاش ساڵێک لە جەنگ؛ زیلینسکی ئەو نەخۆشییەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی جەنگەوە توشی بووە

PM:09:29:26/02/2023

6616 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا پاش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر جەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ روسیا رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکی جەنگدا چاوەکانی بەجۆرێک لاواز بوون ناتوانێت بەباشی ببینێت و نووسراوەکانی بخوێنێتەوە.


ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە فلیمێکی دێکۆمێناریدا بە ناوی "ساڵێک" باسی لە دۆخی تەندروستی و دەروونی خۆی و هەوڵدانی بۆ سەرخستنی وڵاتەکەی کردووە لە ماوەی ساڵێکی جەنگدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، تاکە کێشەی تەندروستی کە لە ماوەی جەنگدا رووبەڕووی بووبێتەوە لاوازبوونی چاوەکانی بووە و لە ئێستادا بە هیچ جۆرێک ناتوانێت هیچ نووسراوێک لە دوورییەکی دیاریکراوەوە بخوێنێتەوە.

زیلینسکی ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی خراپی گڵۆپی نوسینگەکەیەوە چاوکانی لاواز بووە و دەشڵێت، لە ئێستادا هیچ هاوێنەیەکی چاو تایبەت بە لاوازی چاوی بەکار ناهێنێت تەنها لە کاتی پێویستیدا چاویلکە بەکار دەهێنێت.













گەلەری