ئەحمەد شا مەسعود، سەرۆکی بەرەی بەرەنگاری ئەفغانستان رایگەیاند، ئامادەیە لەپێناوی کۆتایهێنان بە شەڕی ناوخۆ و کوشتار گفتوگۆ لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان بکات.
ئەحمەد شا مەسعود بڵاویکردەوە، پێشوازی لە بڕیاری ئەنجومەنی زانایانی ئەفغانستان دەکات بۆ وەستاندنی شەڕ بەپەلە و گفتوگۆکردن لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەپێناوی هێنانەدی ئاشتی، بەرەی بەرەنگاری نیشتیمانی
پێشوازی لە ئاگربەست دەکات، ئەگەر بزوتنەوەی تاڵیبان هێرشەکانیان بۆ سەر هەرێمی پێنجشێر
و بەگلان بوەستێنێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ١٥ی مانگی رابردوو، دوای ئەوەی سوپای ئەفغانستان
لە زۆربەی شارەکاندا پاشەکشەی کرد، چەکدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر زۆربەی شار و
هەرێمەکاندا گرت و کابوڵی پایتەختیان کۆنترۆڵ کرد، دواتر بەلێشاو خەڵکی ئەو وڵاتە
روویان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزای کرد بەمەبەستی جێهێشتنی وڵاتەکە و
رزگاربوون لە چەکدارانى تاڵیبان.
لەسەرەتای ئەم مانگەدا، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان
کۆنترۆڵکردنی سەرجەم ناوچەکانی ئەفغانستانی راگەیاند.