سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا چەندە؟

AM:08:03:25/02/2023

2376 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٣ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بیست و حەوت سەنت بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٦ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە ساڵی رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی بەرمیلە نەوتی رۆژانەیدا و ئەم بڕیارەشی لە پێناو پاراستنی نرخی نەوت و مانەوەی بوو لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ دۆلار.

هاوکات، سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان پابەندن پێیەوە کە لەناویاندا کۆماری عێراق بوونی هەیە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوتی لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار خەمڵاندووە.













گەلەری