سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا سزاکانی سەر سووریا کەمدەکاتەوە تاوەکو هاوکاریی مرۆیی پێبگات

AM:10:06:24/02/2023

2672 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی ئەوروپا ئاسانکاری بۆ رێکخراوەکان کرد تاوەکو هاوکاریی مرۆیی بۆ ئەو کەسانە بنێرن کە بەهۆی بوومەلەزرەوە لە سوریا زیانیان لێکەوتووەتەوە بەبێ ئەوەی پێشوەختە داوای مۆڵەت بکەن سەرەڕای ئەوەی ئەو وڵاتە چەندین سزای نێودەوڵەتی بەسەردا سەپێنراوە.


ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، رێکخراوە مرۆییەکان پێویستیان بە ماوەی شەش مانگ نابێت بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی پێشوەختە لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بۆ ناردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو لایەنانەی لە ژێر سزای یەکێتی ئەوروپان.

جێگای ئاماژەیە، ئەم راگەیندراوە وەک لەبەرچاوگرتنی کارەساتی بوومەلەرزەکەی سوریا بڵاوکراوەتەوە.

یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشداوە، لەساڵی ٢٠١١ەوە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا هاریکاری سەرەکی سوریان و رێژەی هاوکارییە مرۆییەکانی وڵاتانی ئەوروپا بە تورکیاوە لە وەرگرتنی پەنابەری سوریا گەیشتووەتە ٢٩ ملیار دۆلار.

لە دوای رووداوی بوومەلەزرەکە، یەکێتی ئەوروپا ٣،٧ ملیۆن یۆرۆی وەک هاوکاری مرۆیی بەپەلە گەیاندە سوریا و سزاکانی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١١ سەپێندراوە بەسەر ٢٩١ کەس و ٧٠ لایەنی سوری.













گەلەری