سەردێڕ:

فەڕەنسا: ئەگەری هەیە پوتینی سەرۆکی روسیا دادگایی بکرێت

AM:08:32:24/02/2023

3396 جار خوێندراوەتەوە

فەڕەنسا هەوڵی کۆکردنەوەی بەڵگەی بەهێز دەدات تاوەکو سەرکردایەتی روسیا رووبەڕووی دادگای نێودەوڵەتی بکاتەوە و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵیت، "ئەگەری هەیە سەرۆکی روسیا دادگایی بکرێت."


کاترین کۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاند، لەگەڵ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاردەکەن تاوەکو بەرپرسان و دروستکەرانی جەنگ بە سزاکانیان بگەن و لە ئێستادا دادگای نێودەوڵەتی تۆمەتی ئاستی باڵا رووبەڕووی سەرکردایەتی روسیا دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشتریش ئەو دادگایە تۆمەتی رووبەڕووی سەرکردایەتی روسیا کردووەتەوە و ئەگەر راستی و بەرپرسیارێتییەکان بسەلمێنرێن ئەوا ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە دادگای رووبەڕووبوونەوەی تاوانی نێودەوڵەتی دادگایی دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاشتی بەبێ داپەروەری بەرقەرار نابێت و گرنگە هەموو بەڵگەکانی تاوانی جەنگی ئۆکرانیا کۆبکرێنەوە.

لە ئێستادا فەڕەنسا ئامادەکاری دەکات بۆ جێگیرکردنی تاقیگەیەکی گەڕۆک لە ئۆکرانیا تاوەکو پشکنینی بۆماوەیی تێدا ئەنجام بدات، بە ئامانجی کۆکردنەوەی بەڵگەی بەنرخ بۆ دانیشتنەکانی دادگای داهاتوو.

دادگای رووبەڕووبوونەوەی تاوانی نێودەوڵەتی تەنها دەتوانێت لەسەر تۆمەتەکانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادگایی سەرکردایەتی روسیا بکات، نەک لەبەر دوژمنایەتی نێوان ئەو وڵاتە و ئۆکرانیا، چونکە روسیا و ئۆکرانیا لە ناو لیستی پەیماننامەی رۆمای تایبەت بە دامەزراوەی دادگاکە بوونیان نییە.













گەلەری