وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکانەوە تا ئێستا ١٠٠ سەربازی سوپای وڵاتەکەی گیانیان لەدەستداوە و چارەنوسی دوو ئەفسەریش نادیارن. دەشڵێت، "٦٦ سەربازی دیکەش برینداربوون و لە ئێستادا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن".
خولوسی ئاکار لە خیوەتشاری سەربازان لە هاتای لەبارەی کاریگەری بوومەلەرزەکان بۆ سەر یەکە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچە کارەساتبارەکان بەمیدیای وڵاتەکەی راگەیاند، "بەداخەوە تا ئێستا ١٠٠ هاوخەبات و هاوکارمان گیانیان لەدەستداوە".
دەشڵێت، هێشتا چارەنووسی دوو ئەفسەر
نادیارە و ٦٦ سەربازی دیکەش بریدناربوون و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشدا، سوپای تورکیا بەردەوامە لە کارەکانی لە ناوچە کارەساتبارەکان
و ئەو دەنگۆیانەیشی رەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن گوایە سەربازان بە درەنگەوە لە سەربازگە
هێندراونەتە دەرەوە.
وەزیری بەرگری تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە سەرەتای بوومەلەرزەکانەوە سەربازەکانیان
هاوکاری هاوڵاتییانی زیانبەرکەوتوویان کردووە تەنها لە ناوچە کارەساتبارەکاندا نا،
بەڵکو لە تەواوی ناوچەکان بەم شێوەیەن.
لە بەرەبەیانی ٦ی شوبات بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧.٦ پلەی رێختەر باکور و رۆژئاوای
کوردستان و بەشێکی تورکیا و سوریای هەژاند و بەهێزی بومەلەزەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی
زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس و ئاوارە بوونی سەدان هەزار خێزان سەرەڕای روخانی هەزاران
باڵەخانە و زیانێکی زۆری مادی.