سەردێڕ:

رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی لە کاتی رووماڵدا کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندارکرا

PM:03:58:23/02/2023

2764 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی رووماڵکردنی روداوێکی تەقەکردندا لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا رۆژنامەنوسێک کوژراو و یەکێکی دیکەش بریندارکرا.


ئێوارەی چوارشەممە، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە شاری ئۆرلاندی سەر بە ویلایەتی فلۆریدا هێرشی کردە سەر ژنێک و تەقەی لێکرد کە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بوو، دواتر رۆژنامەنوسێکی تەلەفزیۆنی "Spectrum News 13"ی ناوخۆپیی گەیشتنە شوێنی روداوەکە و ئەوانیش تەقەیان لێکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا ئەمریکییەکان تەقەکردنەکە بووە هۆی کوشتنی یەکێکیان و برینداربوونی یەکێکی دیکەیان.

پۆلیسی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، دوو رۆژنامەنووسە ئەمریکییەکە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا بوون لەنزیک شوێنی رووداوەکە، بەڵام لەکاتی تەقە لێکردنیدا وەک ئۆتۆمبێلی میدیایی نیشانە نەکرابوو بۆیە هێشتا روون نییە کە ئایا تەقەکەرەکە بە ئەنقەست نیازی بووە تەقە لە رۆژنامەنووسەکان بکات یاخود نا.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی تەقەی لە رۆژنامەنووسەکان کردووە، تەقەکەرەکە بۆ شوێنێکی نزیک لە رووداوەکە هەڵهاتووە و لەوێ تەقەی لە ژنێک و کچە نۆ ساڵانەکەی کردووە و هەر لەوێدا کچەکە گیانی لەدەستداوە و دایکیشی بەسەختی برینداربووە و دواتر پۆلیس توانیویەتی تۆمەتبارەکە دەستگیربکات.

بەرپرسانی ناوچەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە خاوەن مێژوویەکی درێژە لە تاوان و بەکارهێنانی چەک و هەڵکوتانەسەر و دزیکردن و تاوانی کوشتنیشی دراوەتەپاڵ و دواتر ناوەکەیان بڵاوکردەوە.

هاوکات، کارین کارین جانپیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی لەتۆڕی کۆمەڵایاتی تویتەر دەربارەی تۆمەتبارەکە وتی، "هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی رۆژنامەنووسە کوژراوەکە و هاوڕێکەی دەردەبڕین و دڵامان خوێنی لێدەتکێت."

‌‌ه-ح













گەلەری