پیاوێکی تەمەن ٥٧ ساڵ کە یاریدەدەری فڕۆکەوان بوو لە گەشتێکیدا بەبێ هەبوونی هیچ گرفتێکی تەندروستی، گیانی لەدەستدا و فڕۆکەوانەکە وتویەتی، وایزانیووە کە گاڵتەی لەگەڵدا دەکات.
دوای ئەوەی بە سەرکەوتوویی گەشتەکەی تەواوکرد و گەیشتە شوێنی مەبەست فڕۆکەوانێک پێیوابوو یاریدەدەرەکەی گاڵتەی لەگەڵ دەکات و خۆی وەک مردوو نیشاندەدات، بەڵام لەڕاستیدا گیانی لەدەستدابوو.
یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە لەناو ژوری فڕۆکەوانی و ژوری کۆنترۆڵکردنی فڕۆکەکەدا
گیانی لەدەستدا ئەوەش دوای ماوەیەکی کەم لەدەستپیکی گەشتەکە لە شاری بلاکپوڵی ئینگلتەرا.
فڕۆکەوانەکە ئاماژەی بەوەکردووە لەسەرەتادا وایزانیووە یاریدەدەرەکەی خەوی
لێکەوتووە کاتێک سەری بۆ دواوە بردووە و چاوەکانی داخستووە، بەڵام دوای گەیشتنی فڕۆکەکە بە شوێنی مەبەست
و نیشتنەوەی هێشتا یاریدەدەرەکە بە خەبەر نەهات و فڕۆکەوانەکە هەستیکرد حاڵەتەکە
نائاساییە و داوای لەو پزیشکانە کرد کە لەمەیدانی چاوەڕوانیدان هەتا یارمەتیبدەن.
دوای ئەنجامدانی توێکاری دەرکەوت یاریدەدەرەکە بەهۆی سستبوونی دڵییەوە گیانی
لەدەستداوە.