سەردێڕ:

موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران رێکدەخرێتەوە

PM:06:01:05/09/2021

38136 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یاسای راژەی شارستانی مەرج و رێکارەکانی تایبەت بە سەرموچە و بەرزەموچە رێکدەخات و موچەی فەرمانبەرانیش یەکدەخات و داواشی کرد دەرماڵەی فەرمانبەران یەکبخرێت.


ئەمرۆ یەکشەممە، ماجید وائیلی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یاسای راژەی شارستانی گرنگترین یاسای لیژنەی داراییە و ڕێوشوێنی یاسادانانی لیژنەی دارایی زیاتر لەساڵێکە تەواوبووە و ئێستا لەبەرنامەی کاری سەرۆکایەتی پەرلەماندایە.

ئەوەشی رونکردۆتەوە، ئەو یاسایە مەرج و رێکارەکانی تایبەت بە سەرموچە و بەرزەموچە رێکدەخات و موچەی فەرمانبەرانیش یەکدەخات.

باسی لەوەشکردووە، بەشێك لە فەرمانبەران لە وەزارەتێکەوە دەچنە وەزارەتێکی تر و لەئێستادا داوادەکرێت دەرماڵەکان یەکبخرێن و گشتگیربن.

ئاماژەی بەوەشداوە، یاسای راژەی شارستانی نزیکەی ١٠٠ یاسای لەخۆگرتووە و یەکێك لە مادەکان تایبەتە بە موچە و بیروبۆچوونی جیاواز هەیە بۆ گشتگیرکردنی موچەی فەرمانبەران و ئەمەش پێویستی بە پێوەری گشتی هەیە.

بەوتەى ئەندامەکەى لیژنەى دارایى، جیاوازی موچەی فەرمانبەران نابێت بەرچاوبێت و بەوردی رێکبخرێتەوە و لیژنەکە لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان تاوتوێى ئەو بابەتەی کردووە و لەبەرنامەی کاریاندایە.













گەلەری