سەردێڕ:

یونیسێف: ٪٨٠ نەخۆشییەکانی منداڵان هۆکارەکەی گۆڕانی کەشوهەوایە

PM:04:45:22/02/2023

2164 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری یونیسێف لە وڵاتی قەتەر دەڵێت، "لە ٪٨٠ی نەخۆشیەکانی منداڵان بە هۆی گۆڕانی کەشوهەواوە دروست دەبێت."


ئەنتۆنیۆ ماکدۆناڵد، نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان ناسراو بە "یونیسێف" لە وڵاتی قەتەر لە چوارچێوەی کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ و گۆڕانی کەش و هەوا رایگەیاند، لە جیهاندا ٩٢٠ ملیۆن منداڵ لە ئاوی خواردنەوەی پاک بێبەشن و دوو ملیۆنی دیکە هەوای پیس هەڵدەمژن.

دەشڵێت، ئەمە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوەیە و پێویستە ٤٢ ملیۆن منداڵ ئەو ناوچانە جێبهێڵن کە تێیدا دەژین.

سەبارەت بە هۆکاری نەخۆشیەکان ماکدۆناڵد وتی، ٨٠٪ی ئەو نەخۆشیانەی توشی منداڵان دەبنەوە هۆکارەکەی گۆڕانی کەشو هەوایە و کاریگەری نەرێنی دروستکردووە لەسەر تەندروستی منداڵان.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا ساڵی ٢٠٥٠ پێشبینیدەکرێت ٢٤ ملیۆن منداڵ گیرۆدەی بەدخۆراکی بن بەهۆی گۆڕانی کەشو هەوا و منداڵانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەش و هەوایان لەسەرە.

بەپێی داتاکان عێراق سێهەمین وڵاتە کە کاریگەری گۆڕانی کەشو هەوای لەسەرە و ساڵانە بە بەردەوامی ئاستی ئاو و رووبارەکانی دادەبەزێت و بە شێکی زۆری ناوچەکان دەبنە بیابان و پلەکانی گەرما بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان.



ک.ک













گەلەری