سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە

PM:12:30:22/02/2023

17952 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ بڕی زیاتر لە ٢٠٣ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە. بەمەش بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٧٠ ملیۆن دۆلاری زیاتری خستووەتە بازاڕەکانەوە.


ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕی ٢٠٣ ملیۆن و ٩٢٦ ھەزار و ٢٠٩ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.

لەو بڕەش، ١٤٤ ملیۆن و ٥٢٦ ھەزار و ٢٠٩ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە بۆ دەرەوەی وڵات و ٥٩ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.

بانکی ناوەندی نرخی یەک دۆلاری بە هەزار و ٣٠٠ دینار دیاری کرد بۆ مامەڵەکردنی ناوخۆیی هەزار و ٣١٠ دۆلاریشی بۆ حەواڵەکردنی دەرەوە و فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی نەختینەیی و کاش دیاریکرد.

پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە هەزار و ٣٢٠ دیناری عێراقی لەلایەن بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکانەوە دەفرۆشرێت، بەڵام تا ئێستا لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە هەزار و٥٥٣ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.













گەلەری