سەردێڕ:

روسیا رێکەوتنێکی گرنگی لەگەڵ ئەمریکا هەڵپەسارد

PM:05:26:21/02/2023

4384 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیا، مۆسکۆ بەشداریکردنی خۆی لە پەیماننامەی نوێی ستارت راگرت، کە دوا رێککەوتنە لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی.


ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، پێویستە روسیا ئامادە بێت بۆ دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەگەر ئەمریکا ئەنجامی بدات.

ئەمەش هەنگاوێکە کە کۆتایی بە قەدەغەکردنی جیهانی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی دەهێنێت کە لە رۆژانی جەنگی ساردەوە لە ئارادایە و ئەمەش دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی روسیا لەگەڵ واشنتۆن بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە.

سەرۆکی روسیا دەڵێت، واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ بە راشکاوی دەیانەوێت روسیا بکەوێت لە بەرامبەر ئۆکرانیا و دەیانەوێت دەستیان بگاتە ناوچە ئەتۆمییەکانی روسیا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا فشاری کردووە بۆ پشکنینی بنکە ئەتۆمییەکانی روسیا و لە هەمان کات فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانی لە ئاسمانی روسیا بۆردومانی بنکە ئاسمانیەکانی روسیایان کردوە کە موشەکی ناوکی تێدا هەبووە.

ڤلادیمیر پوتین جەختی لەوەشکردەوە، لە رێککەوتنامەکە بە تەواوی ناکشێنەوە بەڵکو هەڵیدەپەسێرن.

رێکەوتننامەی "نوێی ستارت" لە ساڵی ٢٠١٠ لە نێوان باراک ئۆباما و دیمیتری میدفیدیف واژوکرا بۆ سنوردارکردنی بوونی جبەخانەی سەربازی و چەکی ئەتۆمی لە هەردوو وڵات.

ک - ک













گەلەری