رێکخراوی یونیسێف رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریاوە هەشت ملیۆن منداڵ ژیانیان لە مەترسیدایە و ناتوانن ئاوی پاکیان بۆ خواردنەوە دەستبکەوێت.
محەمەد ئەلهەواری نوێنەری رێکخراوی یونیسێف لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوەدا، لە تورکیا ٤.٥ ملیۆن منداڵ و لە سوریاش ٢.٥ ملیۆن منداڵ ژیانیان لە مەترسیدایە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی یونیسێف، لە تورکیا و سوریا بەهۆی بومەلەرزەکەوە منداڵان و خێزانەکانیان دۆخیان باش نییە و تەنانەت
ناتوانن ئاوی پاکی خواردنەوەیان دەستبکەوێت کە ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی توشبوونیان
بە چەندان ڤایرۆسی وەک کۆلێرا.
لە ئێشتادا تیمەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سوریا سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی
دۆخی پاش رزگارکردنی هاوڵاتیانن هەوڵی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان دەدەن.
لە ٦ـی شوبات بومولەرزەیەک
بە گوڕی ٧.٨ پلە ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە ٤١ هەزاری
تێپەڕاند و بە سەدان هەزار کەسیش بریندار
بوون.