سەردێڕ:

دادگای ئەوروپا لەبارەی پۆشینی حیجابەوە بڕیارێکی دەرکرد

PM:02:58:15/07/2021

20836 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا، خاوەن کارەکان دەتوانن پۆشینی هێمایەکی دیاری بیروباوەڕێکی ئاینی و سیاسی وەک حیجاب لەلایەن ژنانەوە قەدەغەبکەن.


دادگای باڵای یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا، خاوەن کارەکان دەتوانن پۆشینی هێمایەکی دیاری بیروباوەڕێکی ئاینی و سیاسی وەک حیجاب لەلایەن ژنانەوە قەدەغەبکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای باڵای یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، کۆمپانیاکان دەتوانن مەرجی تایبەتی خۆیان بەسەر ژنە موسڵمانەکاندا بسەپێنن و لە دۆخێکی تایبەتدا رێگریان لیبکەن حیجاب نەپۆشن.

ئەمەش دوای ئەوەی سکاڵایەک لە دژی دوو ژن لە ئەڵمانیا تۆمارکرابوون، دوای ئەوەی حیجابیان پۆشی بوو لەسەر کار لابران.

دادگای باڵا ئاماژەی بەوەشداوە، قەدەغەکردنی پۆشینی هەر شتێک هێمابێت بۆ بیروباوەێکی سیاسی یان فەلسەفی یان ئاینیی لە شوێنەکانی کارکردندا، خاوەن کار دەتوانێت بەشێوەیەی بێ لایەن بیانوو بۆ کرێکارەکانی بهێنێتەوە و دوور لە گفتوگۆی کۆمەڵایەتی چارەسەر بۆ دۆخەکە بدۆزێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری دادگاکەوە بڵاویکردەوە، دەبێت بیانووەکە بگونجێت لەگەڵ ئەو پێویستییە ناچارییەی قەدەغەکردنەکەی بۆ دەردەکرێت لەلایەن خاوەن کارەوە.

دەشڵێت، هەرکات کێشەکە گەیشتە ئاستی دەستنیشان کردنی ئەرک و مافەکان، ئەوا دادگای نیشتیمانی ئەو وڵاتەی ئەندامە لە یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت نێوەندگیری بکات و بڕیارەکەی بەهەند وەربگیرێت، بەتایبەتی ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتیمانییان هەیە و لەگەڵ پاراستنی ئازادی بیروباوەڕ دەگونجێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوو ژنی فەرمانبەر لە ناوەندێکی چاودێرکردنی منداڵان لە بەشی گەنجینەی زنجیرە دەرمانخانەکانی مۆلەر کاردەکەن و لە شاری هامبۆرگ لەلایەن رێکخراوێکی خێرخوازییەوە بەڕێوەدەبرێت، پێشتر هیچ کامیان حیجابیان نەپۆشیووە کاتێک دەستیان بەکارکردووە، بەڵام دوای تەواوبوونی پشوی فەرمی ناوەندەکە بڕیانداوە حیجاب بپۆشن.

بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی دادگای باڵای یەکێتی ئەوروپا، خاوەنی کارەکە بە دوو ژنەکەی راگەیاندووە کە پۆشینی حیجاب رێگە پێدراونییە و لەکارەکانیان وەستێنراون و پێیان راگەیەنراوە کە بە بێ حیجاب دەتوانن کاربکەن یان دەگوازرێنەوە بۆ کارێکی دیکە.

كـ ، ئـ













گەلەری