سەردێڕ:

بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەویەوە لە بەڕازیل ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:09:05:20/02/2023

1796 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەویەوە لە بەرازیل، ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ئامارەکانیش تا دێت زیاتر دەبن.


میدیاکانی بەرازیل بڵاویانکردەوە، بەرپرسانی ساوپاولۆی بەرازیل رایانگەیاندوە، ٣٦ کەس بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەویەوە گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٢٣٠ خانوش رووخاون و سەدان کەسیش ناچاربوون شوێنەکانیان بەجێبهێڵن.

حکومەتی بەرازیل دەڵێت، "هەر بەهۆی لافاوەوە، ٢٢٥ کەس ماڵەکانیان تێکشکاوە و ٣٣٨ کەسی دیکەش بەهۆی ئەوەی لافاو چووەتە نێو ماڵەکانیانەوە، ناچاربوون ماڵەکانیان جێبێڵن."

تاوەکو ئێستا دیار نییە چەند کەس بەهۆی لافاوەوە بێسەروشوێن بوون، بەرپرسانیش ١.٥ ملیۆن دۆلاریان بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و قەرەبووکردنەوەی لێقەوماوان تەرخانکردووە. هاوکات ١٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوەش لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕاندا بە هێلیکۆپتەر، بەشدارن.

بەگوێرەی کەشناسیی بەرازیل، لە ماوەی ٢٤ کاژێردا لە ویلایەتی ساوپاولۆ ٦٠ سانتیمەتر باران باریوە، ئەوەش دەکاتە دوو هێندەی ئەو بڕە بارانەی لە باری ئاساییدا لە ماوەی مانگێکدا لەو ویلایەتە دەبارێت.













گەلەری