سەردێڕ:

پەنابەرێکی ئەفغانی دوو کەسی بە چەقۆ بریندارکرد

PM:02:09:05/09/2021

5912 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی بەرلین رایگەیاند، پەنابەرێکی ئەفغانی کاتێک بینیویەتی ژنێک سەرقاڵی باخەوانییە چەند چەقۆیەکی لە ملیداوە و بەسەختی برینداری کردووە، ئەو پیاوەی بەوێدا تێپەڕیوە و ویستویەتی بەھانای ژنەکەوەبچێت، ئەویشی بریندارکردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی داواکاری گشتی بەرلین رایگەیاند، گەنجێکی پەنابەری تەمەن ٢٩ ساڵی ئەفغانی کاتێک بەلای باخێکدا تێپەڕیوە و بینیویەتی ژنێکی تەمەن ٥٨ ساڵ سەرقاڵی باخەوانییە لەو باوەڕەدابووە ئەوە کاری ژن نییە، بۆیە بە چەقۆ پەلاماری داوەتێ و چەند چەقۆیەکی لە ملی داوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پیاوێکی تەمەن ٦٦ ساڵ کە لەشوێن رووداوەکە تێپەڕیوە ھەوڵیداوە یارمەتی ژنەکە بدات، پەنارە ئەنفغانییەکە چەقۆ لەویشدەدات و برینداری دەکات.
پۆلیسی بەرلین ئاشکرای کردو برینی ھەردووکیان سەختن و رەوانەی نەخۆشخانەکراون.
دوای رووداوەکە، پۆلیس دەستبەجێ دەگەنە شوێنی رووداوەکە و تۆمەتبارەکە دەستگیردەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان پەنابەرە ئەفغانییە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە.
لە ئێستادا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەکان کردووە و دۆسیەی تایبەت بە رووداوەکەی کردووەتەوە و دواتر رادەستی دادگا دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئیدارەی ئەنجێلا مێرکل ساڵی ٢٠١٥ رێگەیدا ژمارەیەکی زۆر پەنارە و ئاوارە روو لە ئەلمانیابکەن، بەتایبەتی دوای سەرھەڵدانی داعش و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتییانی سوریا و عێراق. لەماوەی رابردووشدا، بەھۆی ناسەقامگیری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵاتی ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتییانی ئەفغانستان روویان لەو وڵاتە کردووە.
کـ ، ئـ












گەلەری