سەردێڕ:

چیرۆکی بەردبارانکردنی ماڵی ژنی دووەمی پیاوێک لەلایەن ژنی یەکەمەوە

PM:01:45:05/09/2021

18624 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێك لە شاری بەغدای پایتەخت لەبەر ئەوەی بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کرد، هاوسەری یەکەمی چەند کەسێکی بانگکردووە و بەردبارانی ماڵی هاوسەری دووەم دەکەن.


بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، رووداوی بەردبارانکردنەکە لەبەردەم ماڵی ئەو پیاوە روویداوە کە بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووە.

هاوسەرگیرییەکە توڕەیی هاوسەری یەکەمی لێکەوتەوە و پەنای برد بۆ هێنانی چەند ژنێک بە مەبەستی هێرشکردنە سەر ماڵی هاوسەری دووەم بۆ ماوەی چەند خولەکێک.

هەر بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییە کە کامێرای چاودێری تۆماریکردوە، ئەو ژنانە بە نۆرە هێرشی بەردبارانکردن دەستپێدەکەن، تا گەیشتە ئەو ئاستەی یەکێک لە ژنەکان کشایەوە بەڵام دوای چەند چرکەیەک بە خێرایی هێرشەکانی دەستیپێکردەوە.

هێرشی بەردبارانکردنەکە کاردانەوەیەکی گەورەی دروستکرد لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و هاوڵاتیان بۆچوونی جیاوازیان لەوبارەیەوە هەبوو.














گەلەری