سەردێڕ:

ئانتۆنی بڵینکن: پوتین لە هەموو کەس زیاتر هەوڵیداوە بۆ بەهێزکردنی ناتۆ

AM:08:48:19/02/2023

2576 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد ناتۆ پێکهاتەیەک نییە دژی رووسیا بێت، لەگەڵ ئەوەشدا ناتۆ لە ئەنجامی شەڕانگێزیی رووسیا خۆی بەهێز کردووە دەڵێت، "ڤلادیمێر پوتین لە هەموو کەس زیاتر هەوڵیداوە بۆ بەهێزکردنی هاوپەیمانی ناتۆ".


لە چوارچێوەی ٥٩هه‌مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ئانتۆنی بڵینکن لە دانیشتنێکدا لە ژێر ناوی "بیركردنه‌وه‌ له‌ ئۆکرانیایه‌كی یه‌كپارچه‌، ئازاد و ئارام"، وتارێکی پێشکەش کرد.

ئانتۆنی بڵینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کرد بڕیاری ئۆکرانیا بۆ ژیان لە ئاشتییدا هی ئۆکرانییەکانە و هێرشبەرێک و قوربانییەک لە ئارادان و "ئەوەی لە رووسیای چاوەڕوان دەکەین، بەشێوەیەکی هاوتەریب لە ئۆکرانیای چاوەڕوان ناکەین. ئەگەر ئەمڕۆ رووسیا سەربازەکانی بکشێنێتەوە، جەنگ تەواو دەبێت، ئەگەر ئەمڕۆ ئۆکرانیا واز لە جەنگ بهێنێت، ئۆکرانیا تەواو دەبێت."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەش جەختکردەوە، ئەمریکا پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکات لە بارەی بڕیاردان لەسەر داهاتووی خۆی، پێویستیشە دەستەبەری ئاشتیی بکرێت و "پێویستە ئاشتییەکە بگونجێت لەگەڵ مەرجەکانی نەتەوەیەکگرتووەکاندا. بەشێوەیەک لە شێوەکان بیانوو هێنانەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی خاک بە زۆرەملێ، پێشێلکارییە دژ بە بەرژەوەندی هەموو وڵاتەکان".

٥٩هەمین خولی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن(MSC) لە ١٧-١٩ی شوبات، لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. بە زیاتر لە ٧٠٠ بەشداربووی چاوەڕوانکراو، نزیکەی شەش دەیە، MSC یەکێکە لە کۆڕبەندە ناوەندییەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە سەرۆکی دەوڵەتان و بەرپرسانی باڵای حکومەت لە سەرانسەری جیهان و پسپۆڕان، دەنگی جۆراوجۆر لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، کەرتی تایبەت کۆدەکاتەوە.














گەلەری