سەردێڕ:

فەتوایەک لە موفتی میسرەوە لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ بانکەکانی وەبەرهێنان

PM:12:13:05/09/2021

10412 جار خوێندراوەتەوە

موفتی میسر لەبارەی مامەڵەکردن لەگەڵ بانکەکەکانی وەبەرهێنان رایگەیاند، لە رووی ژیانی رۆژانەی خەڵک و پێداویستییەکانیان، مامەڵەکردنی هاوڵاتییان لەگەڵ بانکەکانی وەبەرهێنانی میسر و رۆڵیان لە ئابوری وڵاتدا تەواو جیاوازە لە "ریبا."


موفتی شەوقی موفتی میسر لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی خانەی فەتوادان لێکۆڵینەوەی لە بانکەکانی وەبەرهێنان کرد، بۆی دەرکەوتووە بابەتەکە تەواو جیاوازە لە "ریبا"، بانکەکان لەسەر کۆمەڵێ بنەما دامەزراوە جیاوازە لە بابەتی "ریبا."

موفتی شەوقی جەختیکردەوە، مامەڵەکردن لەگەڵ بانکەکانی وەبەرهێنان، لەجیاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو لایەنەی کەسێک شتێکی پێدەسپێرێت تا بۆی هەڵگرێت و بۆی بپارێزێت.

بانکی وەبەرهێنان؛ یەکێکە لە جۆرەکانی بانک لە هەر وڵاتێکدا، کە هەڵدەستێت بە بەگەڕخستنی داراییەکانی لە پڕۆژە بازرگانی و پیشەسازییەکان بۆ ماوەی درێژ و بەشداری کردن لە دانانی کۆمپانیا و قەرزپێدان بۆ ماوەی درێژ، لە بنەڕەتدا ئەرکی ئەم بانکە پێدانی قەرزنییە وەک هەر بانکێکی دیکە، بەڵکو تەنها قەرز لە بواری وەبەرهێناندا دەداتە بەشداربووانی.













گەلەری