وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ئەندرێ موردفیتشیفی وەک فەرماندەی نوێ لە ناوچەی ناوەندی سەربازی دەستنیشان کردووە.
وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، لە شوێنی ئەلێکساندەر لابین، ئەندرێ موردفیتشیف کراوەتە فەرماندەی ناوچەی ناوەندی سەربازی کە دەکاتە ناوچەی باخموت و لە ئێستادا بەشێکی زۆری بەدەست روسیاوەیە و شەڕی تێیدا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە دوای
دانانی ئەو فەرماندەیە جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا داوای لە دانیشتوانی ئەو
ناوچەیە کرد شارەکە چۆل بکەن.
هاوکات، لەلایەن خۆیەوە، فەرماندەی
هێزی نیمچە سەربازیی ناسراو بە "ڤاگنەر" پێشبینیکرد لە نێوان مانگی
ئازار و نیساندا ناوچەی باخموت بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت.
شاری باخموت دەکەوێتە رۆژهەڵاتی
ئۆکرانیا و لە پێش دەستپێکی شەڕ نزیکەی ٧٠ هەزار دانیشتوانی هەبووە و لە دەستپێکی
جەنگی روسیا- ئۆکرانیا ئەو شارە شەڕی قورسی بە بەردەوامی تێدابووە کە تا ئێستاش
بەردەوامە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیک دەبێتەوە
لە ساڵێک بە فەرمانی ڤلادمێر پوتین شەڕی نێوان روسیا- ئۆکرانیا دەستیپێکردووە و تا
ئێستاش بەردەوامە.