سەردێڕ:

داعش ھێرشی کرد و کوژراو ھەیە

AM:11:06:05/09/2021

15132 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشێکی گروپی چەکداری داعش بۆ سەر قەزای مەخمور سێ سەربازی عێراقی کوژران.


چاوگێکی ئەمنی عێراقی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق لە قەزای مەخمور لە نێوان هەولێر و نەینەوا سێ سەربازی فیرقەی ١٣ کوژران.
چاوگەکە ئاماژەی بەوەشدا، داعش بەرەبەیان ئەمڕۆ ھێرشەکەی ئەنجامداوە، دەشڵێت، سوپای عێراق توانیویەتی پاشەکشە بە چەکدارانی داعش بکات. 
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو، چەکدارانی داعش لە ھەریەک لە پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە ھێرشیان کردوو بەھۆیەوە ١٢ پۆلیسی فیدڕاڵی کوژران و  پێنج پۆلیسی دیکە برینداربوون و دوو ھاوڵاتی سیڤیلیش بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوی داعش برینداربوون.
ھەرچەندە لەساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق کۆتاییھاتنی داعشی راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانی سەر بەو گروپە ھێرش دەکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا ھێرشەکانیان زیاتر کردووە. 
کـ. ئـ












گەلەری