PM:11:52:15/02/2023
2948 جار خوێندراوەتەوە
بەلەمێکى کۆچبەران لە کاتى رۆیشتن لە لیبیاوە بۆ ئەوروپا، لە دەریاى ناوەڕاستدا ژێرئاو کەوت، لە ئەنجامدا ٧٣ کۆچبەر خنکان.
رێکخراوی کۆچبەرانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، بەلەمێک بە ٨٠ سەرنشینیەوە لە کەناراوەکانی لیبیاوە هەوڵى پەڕینەوەى بە نایاسایی بۆ ئەوروپا داوە، بەڵام لە رێگادا تێکشکاوە و ژێرئاو کەوتوە، بەو هۆیەوە ٧٣ سەرنشینی بەلەمەکە کە خەڵکى وڵاتانى ئەفریقا بوون، خنکاون و تەنها حەوت کەس رزگار کراون.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش
کردوە، تەنها لەم ساڵدا ١٣٠ پەنابەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون، لە ساڵی
رابردووشدا، زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ کۆچبەر لە دەریای ناوەراستدا خنکاون.