سەردێڕ:

وادەى دەستپێکردنەوەى دەوامى زانکۆ و پەیمانگاکان گۆڕانکارى بەسەرداهات

PM:11:57:04/09/2021

52232 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە وادەی دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، بەبێ ئەوەی رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوام دیاری بکات.


عەلا عەبدولحەسەن راوێژکار لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی لە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەماندا هیچ فەرمانگە و دامەزراوەیەکی فەرمی دەوامی نابێت، بۆ ئەوەی بەریەککەوتن لە نێوان رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە زانکۆکان و پەیمانگاکان و رۆژی هەڵبژاردن روونەدات، وادەی دەستپێکردنەوەی دەوام لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاستی وەرگرتنی خوێندکاری نوێ لە زانکۆکاندا ئاماژەی بەوەدا، وەزارەت پێشبینیدەکات رێژەی وەرگرتنی خوێندکار بۆ خوێندنی ئەمساڵ لە زانکۆکاندا بە رێژەی ١٢٠٪ زیادبکات، وتیشی، بەڵام بڕیاردراوە کورسییەکانی خوێندنی باڵا "ماستەر و دکتۆرا" هیچ گۆڕانکارییەک تیایاندا روونادات و زیاد ناکرێن.

عەلا عەبدولحەسەن راشیگەیاندووە، وەرگرتنی خوێندکار لە خوێندنی باڵا بەندە لەسەر توانای وەرگرتنی زانکۆکان.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رێککەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی وەک یەکەم رۆژی دەست پێکردنی خوێندنی ساڵی نوێی لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا دەستنیشانکرد.

کـ. ئـ













گەلەری