سەردێڕ:

نرخی ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەندە؟

AM:11:24:11/02/2023

85328 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە و نرخی تمەنیش زیاتر دابەزی.


ئەمڕۆ شەممە، بەهای دۆلار لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراودا لە هەرێمی کوردستان تارادەیەک جێگیرە و بەهای ١٠٠ دۆلار ١٥٣ هەزار دینارە.

هاوکات نرخی تمەن زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر چوار ملیۆن و ٥٢٠ هەزار تمەنە لە کاتێکدا رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر چوار ملیۆن و٤٥٠ هەزار تمەن بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای پەسەندکردنی داواکاری بانکی ناوەندی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێڕاقەوە، بانکی ناوەندی لە رۆژی چوارشەممەوە هەر دۆلارێک بە ١٣١٠ دینار دەفرۆشێت.

نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمدا:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦١ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەند بە ١٨٢ هەزار دینارە

١٠٠ دۆلار بە ١٨٩٠ لیرەی تورکیە













گەلەری