سەردێڕ:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: پەیوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکانمان لەگەڵ عێراق گرنگە

PM:08:23:10/02/2023

5800 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ شاندی عێراق جەختیان لە گرنگی و بەردەوامی پەیوەندییە ئابووریەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە. دەشڵێت، "ئامانجی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق بەهێزکردنی ئابووری ئەو وڵاتەیە."


پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی عێراق وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی عێراق باسیان لە گەندەڵی و سەربەخۆیی وزە و پرسی رێژەی ئاڵۆگۆڕی دراو کردووە.

پێشتر، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندەکەی لەگەڵ والی ئەدێیمۆ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و ئیلیزابێسی هاوکاری کۆبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کۆبوونەوەی شاندی عێراق لەگەڵ بەپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر دۆسیە گرنگە هاوبەشەکان و هەماهەنگی دوو قۆڵی نێوان هەردوولا.

ئەوەشی خستەڕوو، رێکارەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی عێراق لە پەرەپێدان و چاکسازی سیاسی نەختینەیی و پێشەنگی حکومی لە پتەوکردنی وەبەرهێنان و بازرگانی و هەمەرەنگی سەرچاوەکانی وزە و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا لەسەر ئاستی نەختینەیی و بانکی بەردەوام و کارایە.

لەلایەن خۆیەوە بەرپرسێکی باڵای عیراقی بە ماڵپەڕی حوڕەی راگەیاند، گفتوگۆکانی نێوان شاندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا جەختکردنەوەبووە لەسەر چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی ئەمریکا سزای بەسەردا سەپاندوون.













گەلەری