سەردێڕ:

لەم شارەدا؛ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا

PM:05:30:04/09/2021

32240 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی کوشتنی کەسێک لە دوو رۆژی رابردوودا و دروستبوونی گرژی و بەکار‌هێنانی چەک لە نێوان دوو بنەماڵەی دیاردا، پارێزگاری بابل قەدەغەی هاتوچۆی لە ناحیەی ئەسکەندرییەی لەمڕۆوە تا کاتێکی نادیار راگەیاند.


ئەمڕۆ شەممە، چاوگێکی ئەمنی پارێزگای بابل بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بنەماڵەی جەنابیین داوای لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان کردووە خۆیان ئامادە و چەکداربکەن. ھاوکات، داوای تۆڵەکردنەوە لە بکوژانی ئەندامانی بنەماڵەکەیان دەکەن لەھەمان ئەو شوێنەی دوو لە ئەندامی بنەماڵەکەیانی تێدا کوژراوە لە ناوچەی حەسوە لە باکوری پارێزگای بابل.

ئێوارەی رۆژی ھەینی، پۆلیسی پارێزگای بابل راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لە یەکێک لە بازاڕەکانی باکوری پارێزگاکە دوو کەسی بە تۆمەتی کوشتنی دوو برا و بریندارکردنی پێنج کەسی دیکەی لە یەک خێزان دەستگیرکردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوی کوشتنی کەسێک و سەربڕینی کەسێکی دیکە لە ھەمان بنەماڵە، بنەماڵەی جەنابیین داوای تۆڵە سەندنەوەی کوژراوەکانیان کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەھۆی دروستبوونی دەمەقاڵییەوە لە نێوان ئەندامانی دوو بنەماڵە، لە ناو بازاڕی گوندی عەسرییە لە ناحیەی ئەسکەندەرییە لە باکوری پارێزگای بابل، دوو برا بە چەکی سپی "چەقۆ" کوژران و سێ کەسی دیکە برینداربوون، تۆمەتبارەکانیش توانیویانە ھەڵبێن.

بەگوێرەی راگەیەنراوی پۆلیس، ھەردوو براکە سەربڕدراون و برای سێیەمیان بریندارکراوە  و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون. 














گەلەری