سەردێڕ:

زیاتر له ٢٠٠ خێزانی داعش لە سوریاوە دەگوازرێنەوە بۆ موسڵ

PM:04:50:04/09/2021

3224 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی رایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا زیاتر له ٢٠٠ خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆڵی سوریاوە دەگوازرێنەوە بۆ شاری موسڵ.


چاوگێکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووه، ٢٢٠ خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆڵ لە وڵاتی سوریاوە بە دوو کاروان دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی جەدعە لە باشوری شاری موسڵ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گواستنەوەی ئەو خێزانانە هیچ پەیوەندییەکی بە پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە نییه و بەشێکیش لەو کەسانەی کە لە کەمپی هۆڵدان ئاوارەن و هەموویان خێزانی داعش نین، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقه لەپێناو گەڕاندنەوەیان بۆ وڵات.

کەمپی هۆڵ بە دووری ٤٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە ٣٠ هەزار خێزانی چەکدارانی داعشی تێدایە، تا ئێستاش بە کەمپێکی پەنابەرانی مەترسیدار دادەنرێت.













گەلەری